Accessibility links

لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابول ٩٥ کوژرا و ١٥٨ کەس بریندارن


بریندارێکی تەقینەوەی شەمە ٢٧ی ١ی ٢٠١٨ لە کابول، ئەفغانستان

ئەمە چەندین تەقینەوەیە لە ئەم دواییانە دا ئەنجام دەدرێت

هێرشێبەرێکی خۆکوژ بە سواری ئامبوڵانس لانی کەم ٩٥ کەسی کوشت و ١٥٨ کەسی لە کابول بریندار کرد، وەک کاربەدەستان گوتیان. ئەو تەقینەوەیەی شەمە حەوتوویەک دوای ئەوە دێت کە ملیتانەکانی تالیبان لە شاری کابول لە هێرش بۆ سەر هوتێلی نێونەتەوەیی ٢٢ کەسیان کوشت.

لە ئەو مانگە دا چەندین هێرش لە ئەفغانستاندا ئەنجام دراون، لە گەڵ ئەوەی تالیبان و دەوڵەتی ئیسلامی ئیدعای ئەو بەرپرسایەتیانە وەئەستۆدەگرن.

هێرشبەری ڕۆژی شەمە لە ئامبوڵانسێک کەڵکی وەرگرت بۆ ئەوەی بە نێو خاڵی پشکنین لە ناوەندی کابۆل دا تێپەر بێت و بە پولیسی گوت کە دەچێت لە نزیک نەخۆشخانە نەخۆشێک هەڵدەگرێت، وەک جێگری گوتەبێژ بۆ وەزارەتی نێوخۆیی، نەسرەت رەحیمی بە ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرێسی گوت. پاشان ئەو هێرشبەر لە دووهەم خاڵی پشکنیندا خۆی تەقاندەوە.

ڕەحیمی گوتی: "زۆرینەی کوژراوەکان لە هێرشەکان دا مەدەنین، هەڵبەت کوژراوی لەشکریشمان هەیە." هەروەها گوتی چوار گومانلێکراو گیراون و لە ژێر لێپرسینەوەدان، بەڵام زانیاری زیاتری دابین نەکرد.

زەبیدولا موجاهید، گوتەبێژی تالیبان، بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی گرتە ئەستۆ، لە شوێنێک کە کونسولخانەکانی یەکیەتی ئەرووپا و هیندوستانی لێیە.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گوتێرێس ئەو هێرشە خوێناوییەی مەحکوم کرد. ستیڤن دوجاریک گوتی، "هێرشەکانی هەڕەمەکی بۆ سەر مەدەنێکان هەرگێز ناکرێت پاساو بدرێن."

باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان جان باس ئەو هێرشەی مەحکوم کرد و بە "بێ مانا و ترسنۆکانەی" زانی.

XS
SM
MD
LG