Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ڕێبازی "ئەمەریکا لە پێشدا" مانای "ئەمەریکا بە تەنها" نییە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی ئابوری جیهان لە داڤۆسی سویسرا ڕایگەیاند بەرژەوەندی ئەمەریکا هەمیشە سەرەکیترین ئەرکی دەبێت، بەڵام گوتیشی ئەمەریکا هەروەکو پشتیوانی سەرەکی ئابوری جیهان دەمێنێتەوە.

سەرۆک ترامپ گوتی " من هەمیشە ئەمەریکا دەخەمە پێش هەموشتێک هەروەکو ڕێبەرانی وڵاتانی تر کە ئەوانیش دەبێت وابن بۆ وڵاتانی خۆیان."

ئەم لێدوانەی ترامپ لە کاتێکدایە نیگەرانییەکی زۆر هەبوو لە نێو ڕێبەرانی جیهان لە داڤۆس لەسەر ئەوەی ئەجێندای "ئەمەریکا لە پێشدا" ی سەرۆک ترامپ ببێتە هۆی تێکدانی خاڵە سەرەکییەکانی سیتەمی جیهانی لە کۆبونەوەکەدا.

سەرۆک ترامپ گوتی " لە کاتێکدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەشە دەکات، جیهانیش لەگەڵیدا گەشە دەکات."

سەرۆک ترامپ هۆشداریشی دا بە ڕێبەرانی جیهان لەسەر ئوەی کە ئەمەریکا قائیل نابێت بەوەی کە بە ڕێککەوتنێکی تری ناڕەوای بازرگانی لەقەڵەمی دا و گوتی " ئێمە پشتیوانی لە بازرگانی ئازاد دەکەین، بەڵام دەبێت ڕەوا بێت و هاوسەنگ بێت لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا بازرگانی ناڕەوا هەمومان بنکۆڵ دەکات."

بەر لە وتارەکەی سەرۆک ترامپ هەوڵی باش کردنەوەی پەیوەندیەکانی دا لەگەڵ پاول کاگامێی سەرۆکی ڕواندا چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا لەسەر ئەوەی بە شێوەیەکی بێڕێزی باسی وڵاتانی ئافریکای کردبوو.

XS
SM
MD
LG