Accessibility links

بەشداری کردن لە کۆبونەوەی سوچی خاڵی سەرەکی دوواین ڕۆژی کۆبوونەوەی ئاشتی سوریایە لە ڤیەننا


گوتەبێژێکی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕایگەیاند ڕەنگە ڕۆژی هەینی بڕیاری ئەوە بدەن ئایا بەشداری وتووێژی ئاشتی هەفتەی داهاتوو دەبێت یان نا کە لەلایەن ڕوسیای دۆستی نزیکی سوریاوە بەڕێوە دەبرێت.

لێدوانەکانی ئەو گوتەبێژە لە کاتێکدایە کە بەشداربوان لە دووا ڕۆژی وتووێژەکانی ڤیانادان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بەو شەڕەی سوریا کە هەتا ئێستا سەدان هەزار کەسی تێدا کوژراوە و 11 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

ئەو وتووێژانەی کە بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت هەتا ئێستا 9 خولی لێ ئەنجام دراوە بەڵام بە شێوەیەکی زۆر کەم پێشوەچوونی بەخۆوە بینیوە.

پاش 7 ساڵی شەڕو ناکۆکی، لەوە ناچێت سەرۆک بەشار ئەلئەسەد بە هیچ شێوەیەک بیەوێت وتووێژ لەگەڵ دوژمنەکانی بکات و دەستلەکار بکێشێتەوە وەکو بەشێک لە هەر چارەسەرێکی ئاشتی کە سەرهەڵداوان داوای دەکەن.

لە دەمی گەیشتنیان بۆ ڤیەننا سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی، ناوبژیوانی وتووێژەکان نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستیڤان دی مەستۆرا بە پەیامنێرانی گوت چاوەڕوان وتووێژێکی دوورودرێژ دەکات.

پرسیاری سەرەکی ئەم وتووێژە ئەوە بوو ئایە ئۆپۆزسیۆن ئامادەیە بەشداری تووێژەکانی هەفتەی دهاتوو بێت کە لە هاوینە هەواری سوچی ڕوسیا ئەنجام دەدرێت.

هەتا ئێستا لایەنە نەیارەکانی سوریا وتووێژی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ یەکدا نەکردووە بڕیارە شاندی حکومەتی سوریا پاش نیوەڕۆ لەگەڵ دی مەستۆرا کۆببنەوە، و چاوەڕوان دەکرێت پاش وتووێژەکان لێدوان بدات لە سەر شێوازی وتووێژەکان.

هەتا ئێسا هیچ لایەنێکیان باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوە داخراوەکانی ئەم هەفتەیە نەداوە.

XS
SM
MD
LG