مونا قاوه‌چی سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت" عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی سنوریه له‌گه‌ڵ توركیا،توركیا مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌نگاوی پێش وه‌خته بمێنێت و هێزی هه‌بێت له‌وێدا به‌ڵام نه‌ك به‌شه‌ر و كردنه ئامانجی براكورده‌كانمان"
مونا قاوه‌چی سه‌رۆكی فراكسیۆنی چاكسازی توركمانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئیدانه‌ی هه‌ر هێرش و شه‌ڕێك ده‌كه‌ین كه‌هاوڵاتی سڤیلی تێدا بكرێته ئامانج ئێمه داواده‌كه‌ین به‌ڕێگای گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت نه‌ك شه‌ڕ چونكه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌ڕێگای شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نیه،داواده‌كه‌ین كێشه‌كان به‌دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێت"
مونا قاوه‌چی وتی"هه‌موو وڵاتێكیش مافی خۆیه‌تی سنوره‌كانی خۆی بپارێزێت,توركیاش مافی خۆیەتی کە هەڕەشە لەسەر عەفرین بکات بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی بیپارێزێت لە ئەمن و ئاسایش و تێرۆرست، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت و ناكرێت عه‌فرین بكرێته ئامانج و زیان به‌خه‌ڵكی سڤیل بگه‌یه‌نێت."
وتیشی"ئێمه له‌چوار ڕۆژی ڕابردوو بینیمان هه‌ر زیان به‌رخه‌ڵكی سڤیل كه‌وتووه،واته لێره‌دا شه‌ڕه‌كه بۆ سڤیل بووه نه‌ك بۆ ته‌سفیه‌ی حساباتی نه‌وان هه‌ردوولایه‌ن.ئێمه وه‌ك پێكهاته‌ی توركمان له‌پێناو پاراستنی پێكه‌وه ژیان داواده‌كه‌ین توركیا به‌ڕێگای ئاشتیانه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات."
سه‌رۆكی لیستی چاكسازی توركمانی ئه‌وه‌شی وت"خۆی عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی سنوریه له‌گه‌ڵ توركیا،توركیا مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی سنوره‌كانی هه‌نگاوی پێش وه‌خته بنێت و هێزی هه‌بێت له‌وێدا به‌ڵام نه‌ك به‌شه‌ڕ و كردنه ئامانجی براكورده‌كانمان."
وتیشی" چه‌نده‌ها ساڵه توركیا و په‌كه‌كه كێشه‌یان هه‌یه توركیا هه‌ر ڕێگای سه‌ربازی گرتۆته‌به‌ر به‌ڵام كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بوون ئه‌مه‌ش ده‌كرێت عیبره‌تێك بێت بۆ توركیا كه كێشه‌كان به‌شه‌ر چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو به ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌بن ."
پێشتر هۆزان عه‌فرینی نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیموكراتی سوری له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وت "ئێمه هیچمان له‌هه‌رێمی كوردستان ناوێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان ناوێت ته‌نها هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان ده‌وێت كه له‌شكركێشی توركیا شه‌رمه‌زار بكات و پشتیوانی عه‌فرین بكات ئه‌مه بۆ جیهان باشه به‌ڵام بێده‌نگی خراپه،چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانین چونكه لایه‌نه‌كانی كوردستان پێیان وتین له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین"
له‌باره‌ی ئه‌وی كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات مونا قاوه‌چی وتی"زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان داوای كۆبونه‌وه‌ی نائاساییمان كردووه سه‌باره‌ت بۆ دۆخی عه‌فرین،دیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مانمان هه‌یه نه‌خراوه‌ته كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ته‌نها ته‌رخان بكرێت بۆ عه‌فرین چونكه ئه‌ویش شارێكی كوردستانیه،هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش تا ئێستا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و به‌شێكی تریشیان سه‌رقاڵی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تن كه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و سه‌رقاڵن و سه‌ردانی قه‌زا و ناحیه و شوێنه‌كانی تر ده‌كه‌ن."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان چی ده‌بێت له‌كۆبونه‌وه‌كه؟مونا قاوه‌چی وتی"بێگومان په‌رله‌مان كه له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین كۆبوه‌وه ده‌بێت هه‌لوێستی هه‌بێت ئیتر به‌هه‌ر جۆرێك بێت،ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنه‌كه‌ی خۆمان به‌گشتی ئیدانه‌ی هه‌ر شه‌ڕ و هێرشێك ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه ژیان له‌ناوببات له‌نێویشیاندا هێرشی سه‌ر عه‌فرین."