Accessibility links

پاش پەسەندکردنی بودجەی کاتی کاروبارەکانی حکومەتی ئەمەریکا دەستپیدەکاتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارێکی مۆر کرد بۆ کردنەوەی کاروبارەکانی حکومەت، بەمەش بەشێکی کارەکانی حکومەت کە سێ ڕۆژە بەهۆی پەسەند نەکردنی بودجەوە ڕاگیرابون دەستیان پێکردەوە.

شەوی دووشەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان دا بۆ پەسەندکردنی ئەو بەرنوسەی کە پێشتر لەلایەن سیناتەوە دەنگی لەسەر درابوو.

ئەم بڕیارەی کە بە بەردەوامبوون ناسراوە بودجە بۆ کارەکانی حکومەت دابین دەکات هەتا 8 ی مانگی 2 بۆ ئەوەی تا ئەو دەمە کۆنگریس کاتی هەبێت بگات بە ڕێککەوتنێک لەسەر بودجی درێژ دەم.

سیناتۆری دیموکراتەکان نوێنەری ئۆهایۆ شیرۆد براون بە پەیامنێرانی گوت " ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ وڵاتەکە."

سیناتۆری کۆماری نوێنەری مەین سوزەن کۆلینس گوتی " ئەمڕۆ ڕۆژێکە کە ئاهەنگی خۆشی بگێڕین، کاتێک کارەکانی حکومەت دادەخرێت، گوزارشت لە شکستی فەرمانڕەوایەتی دەکات."

سەرۆک دانۆڵد ترامپیش لە بەیاننامەیەکی ئەمڕۆیدا کە لەلایەن گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا هەکەبی ساندەرس خوێندرایەوە، ڕایگەیاندووە " خۆشحاڵم کە دیموکراتەکانی کۆنگرێس بڕوایان بەوە هێنا کە ئێستا ئامدەن بودجە بۆ لەشکری قارەمانمان، پاسەوانانی سنوور، هێزی فریاکەوتن دابین بکەن".

کۆشکی سپی سورە لەسەر ئەوەی کە دیموکراتەکان ئەم کارەیان کرد پاش ئەوەی کە ترامپ ڕازی نەبوو مشتومڕ بکات لەگەڵیاندا لەسەر ڕێبای کۆچبەری هەتا ئەو کاتەی کاروبارەکانی حکومەت نەکرێنەوە. دیموکراتەکان هەوڵ دەدەن متمانە وەربگرن بۆ هێشتنەوەی ئەو نزیکەی 700 هەزار کۆچبەرە گەنجەی کە بە منداڵی بە شێوەیەکی نایاسایی هێندراونەتە نێو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە.

XS
SM
MD
LG