Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق دەکات


وەزیری دەرەوی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە بەغدا بۆ وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقیدا.

چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆک وەزیر حەیدەر ئەلعەبادی و سەرۆکی پەرلەمان سەلیم جبوری و وەزیری دەرەوە ئیبراهیم ئەلجەعفەریدا کۆبۆوە.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەوەی عێراق ئیبراهیم ئەلجەعفەری بوو بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.

لە سەرەتای ئەم مانگە وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی شاندێکی حکومەتی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی شیانی نێوەندگیری لە نێوان هەولێر و بەغدا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتۆتە نزمترین ئاست لە ئەنجامی ریفراندۆمەکەی کوردەکان کە ئەنجامەکەی بەڵێ بوو بۆ سەربەخۆیی.

XS
SM
MD
LG