Accessibility links

ئێران داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە ئێران داوای کردووە تورکیا دەستبەجێ کۆتایی بهێنێت بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی عەفرینی باکوری سوریا، و دەڵێت بۆی هەیە ئەم هەنگاوە هاوکاری گروپە تیرۆرستەکان بدات.

ئاژانسەکە لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمییەوە دەڵێت " ئێران خوازیارە ئەم ئۆپەراسیۆنە دەستبەجێ کۆتایی پێبیت بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر قووڵبوونەوەی قەیرانەکان لە ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا." قاسمی گوتوشیەتی " بەردەوام بوونی قەیران لە عەفرین دەبێت هۆی بەهێز کردنی گروپە تیرۆرستیەکان لە باکوری سوریا."

ئەم لێدوانەی بەهرام قاسمی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ڕایگەیاند هێزەکانی تورکیا چوونەتە ناو هەرێمی عەفرینەوە، ڕۆژێک پاش ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکی ئاسمانیان دژ بەو چەکدارە کوردانە کرد لە عەفرین کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

XS
SM
MD
LG