Accessibility links

حەسەن ڕۆحانی داوای باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوردەکانی عێراقدا دەکات


میدیای ئێرانی ڕادەگەیەنێت، سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە داوای پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا. ئەمەش پاش ئاڵۆزبوونی پەیوەندیەیکان بوو بەهۆی ریفراندۆمەکەی ساڵی ڕابوردووی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی.

ئەم داواکارییەش هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران.

ریفراندۆمی کوردەکان لە25 ی مانگی 9 کە دەرەنجامەکەی بەڵێ بوو، بوو بە هۆی توڕە کردنی حکومەتی ناوەندی عێراق و ئێران و تورکیای درواسێی.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بە پەیوەندی لە مێژینەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکان عێراق کرد و گوتی پێویستە هەمو هەوڵێک بدرێت بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانەو پەیوەندی نزیکەی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقیش.

هەر لە ڕۆژی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبۆوە.

XS
SM
MD
LG