سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشداری دەدات بە کوردەکانی تورکیا بە هیچ شێوەیەک خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژ بە هێرشە لەشکرییەکەی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە سوریا ئەنجام نەدەن.
سەرۆکی تورکیا لە میانەی وتارێکیدا بۆ کۆنگرەی ژنانی پارتی دەسەڵاتدار لە شاری بورسای باکوری ڕۆژئاوای تورکیا گوتی" هەر کەسێک ئەو داواکاریانە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەجێنەگەیەنێت و ئەو هەڵەیە بکات و نرخێکی زۆر دەدات، من دەمەوێت ئەمە ڕوون بڵێم. ئەمە خەباتێکی نیشتمانییە. ئێمە هەر هەموکەسێک سەرکوت دەکەین کە دژی خباتی نیشتمانیمان بێت."
ئەردۆغان گوتیشی عەفرین زۆربەی ناوچەی عەرەبە و دەبوایە بدرایەتەوە بە دەست خاوەنە ڕاستە قینەکانی " شتە گرنگەکە ئەوەیە عەفرین بدرێتەوە دەست خاوەنە ڕاستەکانی. ئامانجی ئێمە چییە؟ ئایە 3 ملیۆن و 5 سەد هەزار سوریایی لە خاکی ئێمەدا نین؟ بەڵێ ، ئامانجەکەمان ئەوەیە برا سوریاییەکانمان بنێرینەوە بۆ خاکی خۆیان."