Accessibility links

میدیای تورکیا: هێزی پیادەی تورکیا چوونەتە ناو عەفرینەوە


ڕاپۆرتەکانی میدیای تورکیا دەڵێن هێزە پیادەکانی تورکیا سنوریان بەزاندووە بۆ ناو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆ ڕؤژی یەکشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی چوونەتە ناو هەرێمی عەفرینەوە، ڕۆژێک پاش ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکی ئاسمانیان دژ بەو چەکدارە کوردانە کرد لە عەفرین کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

هەرچەندە ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت گوتەبێژی یەپەگە گوتویەتی هێزەکانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە هەوڵیان دابوو بێنە ناو عەفرینەوە بەڵام ڕێگریان لێ کرا.

تورکیا دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی شەممە کە چاوەڕاون دەکاران زیاتر لە 100 ئامانجی پێکاوە لە ناویاندا لە ناو خودی شاری عەفرینیش. چەند سەد هەزار کەس لە ناو شارەکەدا دەژین.

ئەو هێرشە ئاسمانیانە بە مەبەستی کردنە ئامانجی ئەو شوێنانە بوون کە لەلایەن یەپەگەوە کۆنترۆڵ کراوە. ئانکەرە یەپەگە بە گروپێکی جیانەبۆوە لە پەکەکە دەزانێت.

XS
SM
MD
LG