Accessibility links

لە هێرشێکی ئەمەریکا لە سۆماڵیا 4 ئەندامی ئەلشەباب دەکوژرێن


لەشکری ئەمەریکا دەڵێت هێرشێکی ئاسمانی لە سۆماڵیا ئەنجام داوە کە چوار ئەندامی گروپی توندرەوی ئەلشەبابی تێدا کوژراون.

بەیاننامەکەی ڕۆژی هەینی سەرکردایەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئافریکا دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە کرایە سەر ناوچەیەک کە بە 50 کیلۆمەتر دوور دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شاری بەندەری کیسمایۆوە. لەو بەیاننەیەدا هاتووە کە هیچ کەسێکی سیڤیل لەو هێرشەدا زیانی پێنەگەیشتووە.

لەشکری ئەمەریکا لە ساڵی ڕابوردۆوە زیاتر لە 30 هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کردۆتە سەر ئەو وڵاتە، ئەمەش پاش ئەوەی کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ فراوانکردنی هەوڵە لەشکرییەکانی دژ بە گرەپی ئەلشەبابی سەر بە ئەلقاعیدە پەسەند کرد.

ئەو گروپە توندڕەوە تاوانبار کراوە بە هێرشەکەی مانگی 10ی مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵیا کە 512 کەسی تێدا کوژران. لە هێرشێکی تری ئەمەریکادا لە سەرەتای ئەمساڵ دوو توندڕەوەی ئەلشەباب کوژراون و ئۆتۆمبێلێکیش تەقێندرایەوە کە پڕبوو لە کەرەستەی تەقەمەنی و ڕێگری لێ کرا کە لە ناو خەڵکی لە مەقادیشۆ بتەقێندرێنەوە.

XS
SM
MD
LG