Accessibility links

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە ڕێبەرانی جیهان دەکات دژی سەرکوتکاری پاپولیستەکان کار بکەن


ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتی ساڵانەی 2018 ی کە تیایدا ئاماژە بە ژمارەیەک لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە 90 وڵات و هەرێمی سەرانسەری جیهاندا دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەم ساڵیدا ڕێکخراوەکە داوا لە ڕێبەرە سیاسییەکان دەکات شەڕی دژ بە کارنامەکانی سەرکوتکاری پاپولیستەکان بکەن.

بە پێی کێنت روت بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ساڵی ڕابوردوو گرنگی نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەی نیشاندا کە لایەن جێلەشێوێنەکان و سیاسەتە سەرکوتکەرەکانیانەوە دروست بوون.

روت سەرکوتکاری پاپولیستەکان ( ئەو سەرکوتکارانەی هەتستو سۆزی جەماوەری بۆ مەبەستی تایبەت بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن) تاوانبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدەن دیموکراسی، سنوری حکومەتی هەڵبژێردراو، ماف و فەرمانی یاسا بگۆڕن تا خۆیان بمێننەوە بە بیانوی ئەوەی کە خواستی زۆرینەیە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەی ئەمساڵیدا فەرەنسای وەکو نمونەیەک هێناوەتەوە کە توانیویەتی بەرەنگاری ئەو جۆرە پۆپولیسمە ببێتەوە. لە کاتێکدا سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن پێشەوایی هەڵمەتێی سەربە ئەوروپای کرد لە دژی بەرەی نیشتیمانی ڕاستڕەو بە سەرۆکایتی مارین لۆ پێن. بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات سەرۆک ماکرۆن لە یەکەم مانگەکانی سەرۆکایەتیدا تۆمارنامەیەکی تێکەڵی هەبووە کە سیاسەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرسم و سەردانە بێدەنگەکەی بۆ چین بوون بە مایەی نیگەرانی.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ تاوانبار دەکات بۆ بەدەستهێنانی ڕێبازەکانی دژبە پەنابەران، جیاوازی ڕەگەزی و ئازادی مەروانا، بەڵام دەڵشڵێت کۆمەڵی مەدەنی، ڕۆژنامەوانان، پارێزەران، دادوەران و ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی پارتەکەی خودی ترامپ دژی وەستانەوە.

کۆشکی سپی بە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کردووە سەرۆک ترامپ لە سەر بنەمای ئەو بەڵێنە هەڵبژێردراوە کە پەنابەر کەم بکاتەوە. ئەو نکوڵی لەوە دەکات هیچ بۆچوونێکی ڕەگەزپەرستی هەبێت.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەشی لە یەکێتی ئەوروپا گرتووە بۆ لە وەڵامدانەوەیدا بۆ سەرکوتکردنەکان لە تورکیا، بروکسڵ تاوانبار دەکات بەوەی کە چاوی داخستووە لە ئاست هەنگاوەکانی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی سیستمی دیموکراسی لە تورکیا.

ڕاپۆرتەکەی 2018 ی ڕێکخراوی مافەکانی باسی لە زۆربەی پێشێلکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کردووە.

XS
SM
MD
LG