Accessibility links

ڕۆحانی: ترامپ نەیتوانی ڕێککەوتنی ناوکی بنکۆڵ بکات


سەرۆکی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نەیتوانی ڕێککەوتنی ناوکی تاران و زلهێزانی جیهان بنکۆڵ بکات، و ستایشی ڕێککەوتنەکەی کردو بە سەرکەوتنێکی درێژدەم بۆ ئێران لەقەڵەمیدا.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە ڕۆژی هەینی داوای لەو وڵاتانەی ئەوروپا کرد کە ڕێککەوتنەکەیان مۆر کردووە، هەڵەکانی بەندی ڕێککەوتنەکە چاکبکەنەوە ئەگەر نا ئەمەریکا لە ڕێککەوتنەکە دەکشێتەوە.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە میانەی وتارێکی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنیدا گوتی " بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا سەرنەکەوت لە بنکۆڵ کردنی سەوداکە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ترامپ نەیتوانی ڕێککەوتنەکە بنکۆڵ بکات... ئەم ڕێککەوتنە سەرکەوتنێکی درێژدەمە بۆ ئێران."

لە ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ قائیل بوو بەوەی سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت بە مەرجێت بۆ دوواجار ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئەوروپا دووا گۆڕانکاری لە سەوداکەدا بکەن.

ئێران دەڵێت ڕێککەوتەنە ناوکییەکە مشتومڕی لەسەر ناکرێتەوە و خۆی پابەند دەبێت بە سەوداکەوە هەتا ئەو کاتەی ولاتانی تری بەشدار بوو پابەند بن پێیەوە.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ئێران ڕازی بوو بە سنوردار کردنی بەرنامەی ناوکی لە بەرامبەر لادانی زۆربەی سزا ئابورییەکان لەسەری.

XS
SM
MD
LG