سەرۆکی تورکیا دەڵێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرشی لەشکری دەکاتە سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە باکوری سوریا.
سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی دژ بە ناوچەی عفرین بە مەبەستی نەهێشتنی تیرۆرە لە سنوری باشوری وڵاتەکەی.
عفرین لە ئێستادا لە ژێر دەستی یەپەگە یە، کە تورکیا بە گروپێکی تیرۆرستی سەر بە پەکەکە دەزانێت.
ئەردۆغان دەڵێت ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیە درێژکراوەی هێرشە لە ناکاوەکەی ساڵی 2016 ی تورکیایە بۆ باکوری سوریا، کە بە مەبەستی شەڕی دژ بە گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی هێزە کوردییەکان بوو کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات.
لە ئێستادا سەربازانی تورک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە هەردوو دیوی عفرین جێگیر بوون.