Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان دەیان کەس دەبنە قوربانی


هێرشبەرێکی خۆکوژ لە باشوری ڕۆئاوای پاکستان بەلایەنیی کەم 6 کەسی کوشت و 25 کەسی تریش بریدنار بوون.

هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی لە ناوچەیەکی پڕ ئاسایشی شاری کویتەی پایتەختی هەرێمی بەلوچستان کردە ئامانج.

پزیشکان و تیمەکانی فریاکەوتن دەڵێن زۆربەی قوربانییەکان پۆلیس بوون و چەند کەسێک لە بریندارەکانیش ڕەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

تالیبانی پاکستان کە دژی حکومەتە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆ.

پۆلیس دەڵێت هێرشبەرەکە بە سواری مۆتۆرسایکلەوە هێرشەکەی ئەنجام داوە.

ئەم هێرشە تەنها چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە بوو کە فەرمانڕەوای بلوچستان دەستیلەکارەکەی کێشایەوە و گوتی متمانەی نەماوە بە ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی.

XS
SM
MD
LG