Accessibility links

پیاوێکی سوریایی بە پشتیوانی کردن لە داعش تاوانبار دەکرێت


دادپرسان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند پیاوێکی سوریایی تەمەن 37 ساڵان لە ئەڵمانیا بەفەرمی تاوانبارکراوە بەهۆی پەرەپێدان بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی، هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی بۆمب و چەند تاوانێکی تریش.

ئەو پیاوەی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە گوایە لە نێوان مانگی 7 ی 2016 وە بۆ مانگی 12 ی 2016 چەندین گرتە ڤیدیۆیی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردۆتەوە و تیایدا داوای پشتیوانی بۆ داعش دەکات و هەوڵی ئەوەی داوە ئەندامی نوێ بۆ گروپەکە ڕابکێشێت.

دادپرسانی ئەڵمانی دەڵێن نیگەرانی بڵاوکراوەیەکی تریش هەن کە تیایدا گومانبارەکە دەستخۆشی لە کوشتنی نوسەری ئوردنی نەهاد حەتار دەکات، کە ڕەخنەگرێکی سەرەکی داعش بوو.

دادپرسان لە فرانکفرۆت، کە لەسەر ئەو دۆسێیە کار دەکەن، دەڵێن پۆلیس ڕێنمایی بێدەنگکردنی چەک و تەقەمەنیان لە ماڵ و ئۆفیسی ئەو پیاوە لە زانکۆی تەکنیکی دارمستادت دۆزیوەتەوە.

ئەو پیاوە لە مانگی 2 ی ساڵی 2017 وە دەستگیر کراوە.

دادپرس ئالێکساندەر بادڵ دەڵێت لە کاتێکدا کە لە زیندان بووە ئەو پیاوە هەوڵی دابوو بڕوا بە زیندانییەکی تر بهێنێت کە وای زانیبوو موسوڵمانە، تەقینەوەیەک ئەنجام بدات و گوایە گوتوتیەتی لەلایەن قەتەرەوە پشتیوانی دارایی دەکرێت، بەڵام کاتێک کە بۆی دەرکەوتووە ئەو کەسەی تر کرستیان بووە هەڕەشەی لێکردووە "دەیکوژێت ئەگەر بە پۆلیس بڵێت."

XS
SM
MD
LG