Accessibility links

لەشکری سوریا دەڵێت ئیسرائیل هێرشی کردۆتە سەریان


لەشکری سوریا دەڵێت هێزەکانی ئیسرائیلی ڕۆژی سێشەممە چەند موشەکێکیان بە ئاراستەی خاکی سوریا تەقاندووە، لە ناویاندا ناوچەیەکی باکوری دیمەشقیش.

لەشکری سوریا دەڵێت ژمارەیەک لە موشەکەکانی پوچەڵکردۆتەوە هەرچەندە هەندێکیان زیانیان گەیاندووە بە ناوچەی لەشکری قەتیفە.

بەیاننامەیەکی لەشکری سوریا ڕایشدەگەیەنێت کە هێزەکانی لەشکری سوریا لە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلیشیان داوە.

لەشکری ئیسرائیل ئامادە نەبوو لەمبارەیەوە لێدوان بدات. لەوەتای شەڕی سوریا لە ساڵی 2011 دەستیپێکردووە ئیسرائیل چەند خولی هێرشی کردۆتە سەر سوریا، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە ئاشکریایی دانی نەناوە بە ئۆپەراسیۆنەکانیدا.

هەرچەندە کاربەدەستانی ئیسرائیل ئەو هێرشەیان پشتڕاست کردەوە کە تیایدا ئەو چەکانە کرانە ئامانج کە بڕوا دەکرا بدرێن بە گروپی حزبوڵای لوبنان.

XS
SM
MD
LG