Accessibility links

سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شارڵی هیبدو


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە ڕۆژی یەکشەممە و سێهەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژییەکەی ئیسلامییەکان دژ بە کارمەندانی گۆڤاری شارڵی هیبدو، تاجەگوڵینەی لەبەردەم ئۆفیسی پێشووی ئەو گۆڤارە تەنزئامێزە دانا.

لەسەر داواکاری کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی ئۆفیسی شارلی هیبدۆ، لە ڕێوڕەسمێکی هێموندا بۆ ئەو یادەوەریە، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی گۆڤاری شارڵی هیبدو هەروەها ئەندامانی حکومەتەکەی و شارەداری پاریس ئامادەی ڕێوڕەسمی سێهەم ساڵڕۆژی ئەو کۆمەڵکوژییەی گۆڤاری شارلی هیبدو بوون.

ئەوەی جێی ئاماژەیە دوو جیهادی فەرەنسی کە سوێندی ئەمەکداری و دڵسۆزیان بۆ گروپی قاعیدە خواردبوو، لەساڵی 2015 دا هەڵیان کوتایە سەر ئۆفیسی شاڕڵی هیبدو لە پاریس و 11 کەسی نێویان کۆمەڵکوژ کرد. گۆڤاری ناوبراو بەوە ناسراوە کە گۆڤارێکی تەنزئامێزە و پەیڕەوی هیچ بیروباوەڕێکی ئاینی ناکات و هێرشی تەنز ئامێزی دەکردە سەر ئیسلام و پێغەمبەر محەمەد.

ئەو هێرشەی کە پۆلیسێکیان زۆر لە نزیکەوە کوشت، بە ئەندازەیەکی زۆر هاوڵاتیانی فەرەنسای داخورپان. هێرشەکەی کردیانە سەر ئۆفیسی گۆڤاری شارڵی هیبدو، دەستپێکی ئەو زنجیرە پەلامارانەی جیهادیەکان بوو لە فەرەنسا کە تیایاندا 241 کەس گیانیان لەدەستدا .

XS
SM
MD
LG