Accessibility links

سوپای پاسدارانی ئێران: گەلی ئێران و هێزە ئاسایشیەکانمان کۆتاییان بە پیلانی دوژمنان هێنا


ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە گەلی ئێران و هێزە ئاسایشیەکان ڕۆڵێکی بەچاویان هەبوو لە کۆتاییهێنان بە دوایین شەپۆلی نائارامی کە سوپای پاسداران بە پیلانی دوژمنانی بیانی ناودێری دەکات.

سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا گوتویەتی " ئەم قارەمانێتیە نوێیەی شکۆمەندی و بڕوای ئاینی و خەڵکانی شۆڕشگێڕی ئێرانی ، پێکەوە لەگەڵ ئامادەبوونی بەرچاوی بە دەیان هەزار لە ئەندامانی خۆبەخشی هێزەکانی بەسیج بۆ دامرکاندنەوەی ئاژاوەگێڕی و هەروەها هەوڵە ڕاستەقینەکانی برایانی جێبەجێکارانی یاسا و وەزارەتی ئیتلاعات ئەو پیلانەیان تێکشکاند کە لەلایەن ئەمەریکا و بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیزمی ئیسرائیل و بنەماڵەی شاهانەی سعودیەوە چنرابوو، هەروەها لە لایەن ڕێکخراوی قەدەغەکراوی مونافقین خەڵق و شاهانەکان ، ئەو هێزانەمان جادوی تەفرەدانی نوێیان پوچەڵکردەوە".

پەرلەمانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت کە لە 28 ی مانگی 12 وە دەستی پێکرد.

ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی ISNA ڕایگەیاندووە چاوەڕوان دەکرێت وەزیری ناوخۆی ئێران، سەرۆکی دەزگای موخابەرات و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەش بەشداری تێدا بەکەن. چاوەڕوان دەکرێت باس لە هۆکاری دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەو هاوکاری یاسایی بۆ ئەو خۆپێشاندەرانەی دەستگیر کراون بکرێت.

XS
SM
MD
LG