سه‌رۆکی ئه‌مەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت هیوادارە وتووێژەکانی به‌م دوایانه له نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشووردا ڕێکخراوه بگاتە دەرەوەی مەسەلەی ئۆلۆمپیاد و بەڵێنیشی دا له کاتی گوونجاودا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمەریکاش بشداری بکات.
سه‌رۆک ترامپ ڕۆژی شەممە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی نائاسای له‌کامپ ده‌یڤید ئه‌نجامدا لە کاتێکدا له‌وێ لەگەڵ یاسادانەرە کۆمارییەکاندا کۆبۆوە.
سەبارەت بە وتووێژەکانی نێوان سیئۆڵ و پیونگیانگ کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت، سەرۆک ترامپ گوتی هیوادارە بەباشی بەڕێوە بچێت.
سەرۆک ترامپ گوتیشی "من پێم خۆشه ئەو وتووێژانە سنووردار نەبێت تەنها بۆ مەسەلەی ئۆلۆمپیاد و له‌کاتی گونجاو‌دا ئێمەش به‌شدار ده‌بین".
سه‌رۆک ترامپ گوتی" ئەگەر ئەو کۆبونەوەیە دەرەنجامێکی باشی هەبێت دەبێتە شتێکی باش بۆ هەمو مرۆڤایەتی بۆ هەمو جیهان."
ڕۆژی هه‌ینی کۆریای باکوور پیشنیازی کۆریای باشووری په‌سه‌ند کرد ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه ووت‌وێژی له‌ئاستی به‌رزدا ده‌رباره‌ی خولی ئۆلۆمپیاتی داهاتوو ئەنجام بکه‌ن.