Accessibility links

دەستپێکردنەوەی گەڕان بە دوای فڕۆکەکەی مالیزیادا


ناوچەی گەڕان بە دوای فڕۆکە وون بوەکەی مالیزیادا، ٢٠ی مارسی ٢٠١٤

وەزیری مالیزیا گوتی" ئه‌رکی خۆمانه‌ له‌سه‌ر فڕۆکه‌کە به‌دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێین".

مالیزیا ڕه‌زامه‌ندی دا کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکا ده‌ستبکاته‌وه‌ به‌ گه‌ڕان به‌دوای فڕۆکه‌که‌ی هێڵی مالیزی گه‌شتی 370 ئه‌وه‌ی له‌ مانگی 3ی ساڵی 2014 چاره‌نووسی نادیار ماوەتەوە.

شەمە وه‌زیری هاتووچۆی مالیزیا (لێۆ تێۆنگ لای) گوتی کۆمپانیای (ئه‌وشن ئینفینتی) که‌ کۆمپانیایه‌که‌ بۆ پشکنین له‌ بن ده‌ریاکاندا، لیکۆڵینه‌وه‌ و گه‌ڕان ده‌کات له‌سه‌ر بنه‌مای "نه‌دۆزیته‌وه‌ هه‌قی گه‌ڕان وه‌رناگریت" واته‌ کۆمپانیاکه‌ هیچ پاره‌یه‌ک وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر هیچ زانیاری ده‌رباره‌ی فڕۆکه‌که‌ نه‌دۆزێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوبراو گوتی" ئه‌رکی خۆمانه‌ له‌سه‌ر فڕۆکه‌کە به‌دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێین".

فڕۆکه‌ی جۆری بۆینگ 777 به‌ 239 سه‌رنشینه‌وه‌ چاره‌نووسی نادیارماەوتەوە له‌گه‌شتێکدا له‌نێوان کوالاله‌مپور بۆ به‌یژین، ئه‌مه‌ش سه‌رسووڕمانی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌ له‌مێژوی فڕۆکه‌وانیدا.

له‌ساڵی 2017 حکومەتەکانی مالیزیا و چین و ئوسترالیا کۆتایی‌یان به‌ گه‌ڕان به‌دوای فڕۆکه‌که‌دا هێنا.

کۆمپانیای ئینفینتی له‌بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی زوانێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاپۆڕێکی له‌ئه‌فریکای باشووره‌وه‌ بۆ پشکنین و گه‌ڕان له‌ده‌ریادا ناردوه‌.

XS
SM
MD
LG