Accessibility links

خانم ڕەحیم: حەیدەر عەبادی باسی لە پارەی نەوتی کەرکوک کرد کە پارەکەی دیار نییە


خانم ڕەحیم
خانم ڕەحیم

شاندێکی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری سەردانی بەغدادیان کرد، وەک ئەندامانی شاندەکە بۆ میدیاکانیان باسکردووە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ بەغداد ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بە تایبەتیش مەبەستیانە لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی دیکەی عێراق چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران ، جوتیاران، پێشمەرگە، کەرکوک و ناوچەکانی دوزخورماتوو بدۆزنەوە.

هاوکات هێدەر ناورت ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " خۆشحاڵ بووم کە دوێنێ لە تویتەر وێنەیەکی سێ لایەنەکەی هەرێم و بەغدام بینی پێکەوە دانیشتبوون و گفتوگۆیان دەکرد".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کۆبوونەوەیە ئەوە دەسەلمێنێت کە حکومەتی عێراق پێویستی بە ئەمریکا نییە تاوەکو هاوکارییان بکات و دەستبکەنەوە بە گفتوگۆ و دانوستان، چونکە خۆیان ئەو کارە دەکەن و خۆشحاڵیشن کە هەردوولا بەرەو گفتوگۆ دەڕۆن، کە ئەوەش بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنە. هەروەها وتیشی بەردەوام هانی بەغداد و هەرێم دەدەین کە دیالۆگ بکەن و بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی ئەو سێ لایەنەی دەرەوەی دەسەڵات و حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و بینینی سەرەک وەزیرانی عێراق عەیدەر عبادی، خانم ڕەحیم هاودید لەهاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی لە وتووێژێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکای گوت ""حەیدەر عەبادی پەیمانی دا کە پەلە بکات لەجوڵاندن و ناردنی موچەی فەرمانبەران."

لە درێژەی قسەکانیدا خانم ڕەحیم گوتیشی"بەڵام ئێمە بە گرنگمان زانی کە هەموو هاوڵاتیان پێویستیان بە موچە هەیە، نەوەک تەنها ئەو وەزارەتانە هاوکات حەیدەر عەبادی پەیمانی دا کە پەلەبکات لە وربینی کردن لەلیستەکانی موچەدا و ناردنی بۆ فەرمانبەران."

سەبارەت بە ئاگاداری حەیدەر عەبادی لە کێشەو گرفتەکانی خەڵک لەهەرێمی کوردستان خانم رەحیم وتی "بێگومان حەیدەر عەبادی ئاگادارە لەهەموو بارودۆخەکانی هەرێم و حەیدەر عەبادی باسی لەپارەی نەوتی کەرکوک کرد کە بە شێکی زۆری لێڕۆشتووەو پارەکەی دیار نییە. باسی ژمارەی زۆری فەرمانبەرانیشی کرد کە موچەخۆرن بەڵام فەرمانبەری حەقیقی نین."

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ خانم ڕەحیم

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:31 0:00

XS
SM
MD
LG