Accessibility links

ئەمەریکا هاوکاری ئاسایشی بۆ پاکستان دەبڕێت


بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەڵێت هاوکاری ئاسایشی بۆ لەشکری پاکستان ڕادەگرێت هەتا ئەو کاتەی بە کردار هەڵوێستی دژ بە تالیبانی ئەفغانستان و تۆڕی حەقانی بگرێتەبەر کە هێرش دەکەنە سەر لەشکری ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێدەر ناورێت لە ڕۆژی پێنجشەمە ئاماژەی بەوە نەکرد کە چەندێک لە هاوکارییەکان ڕادەگیرێن، بەڵام گوتی کار لەسەر وردەکارییەکانی دەکەن.

لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا بڕی 255 ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ پاکستان ڕاگرتووە کە بۆ کڕینی کەلوپەلی لەشکری ئەمەریکا بەکاریان دەهێنا تا شەڕی دژ بەو توندڕەوانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئەفغانستان پێ بکەن.

ناوڕێت گوتی بە پێی دواین بڕیار هاوکاری تری لەشکریش دەبڕێت بەڵام بە ڕوونی ئاماژەی بە جۆری هاوکاریەکە نەکرد تەنها گوتی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە دیاری دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ پاکستان تاوانبار دەکات سەرپێچی کردنی زۆری ئازادی ئاینی کە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکان. هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند پاکستان دەخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی لە ژێر چاودێری تایبەتدان.

ڕۆژی دووشەممەش سەرۆک ترامپ نیگەرانییەکانی ئەمەریکای دووپات کردەوە لەمەڕ ئەوەی پاکستان پەناهگا بۆ ملیتانەکان دابین دەکات.

XS
SM
MD
LG