Accessibility links

جێبەجێکردنی سزای مردن لە میسر


دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر سزای مەرگیان سەپاندووە بەسەر چوار کەسدا وەک دەگوترێت لە توندڕەوانی ئیسلامین.

جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەر ئەو چوار کەسەدا دوابەدوای بڕیاری دادگایەکی لەشکری میسر بووە لەسەر دۆسێی کوژرانی سێ خوێندکاری ئەکادیمیای لەشکریی لە ساڵی 2015 دا لە شاری دێلتای نیل. لەو هێرشە بۆمبیەدا شەش کەسی تریش برینداربوون.

میسر لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو یاخیبوونەی دەوڵەتی ئیسلامی سەرۆکایەتی دەکات لە نیمچە دوڕگەی سینا کە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا هێرشیان ئەنجامداوە.

دەسەڵاتداران لە زیندانێکی شاری ئەسکەندەریە سزاکانیان سەپاندۆتە سەر ئەو چوار کەسە و بەمەی ئەمڕۆشەوە ژمارەی ئەوانەی لە ماوەی ئەم هەفتەیەی ڕابردوودا سزای مردنیان بەسەردا جێبەجێکراوە گەیشتۆتە 19 کەس.

ڕۆژی 25 ی مانگی دوازدە، دەسەڵاتداران سزای مردنیان سەپاندە سەر پازدە توندڕەوی تر کە ئەوانیش هەر بە بڕیاری دادگایەکی لەشکری ئەو سزایەیان دراوە.

XS
SM
MD
LG