Accessibility links

کاربەدەستێکی ئەفغانستان دەڵێت سەرۆکی پۆلیسی ناوچەیەکی هەرێمی فەرەح کوژراوە لە ئاکامی هێرشێکی تاڵیبانەکان.

ئیقبال باهیر، دەمڕاستی سەرۆکی پۆلیس لە هەرێمی فەرەح ئەوەیشی ڕاگەیاندووە لەو هێرشەی درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی پوشت کرابوو دوو پۆلیسی تریش برینداربوون.

زەبیحوڵا موجاهید، دەمڕاستی تاڵیبانەکان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕاگەیاندووە.

لە لایەکی تریشەوە لە هەرێمی نانگەهار لە ڕۆژهەلاتی ئەفغانستان بەلانی کەم دوو کەسی سیڤیل کوژراون و هەروەها چواردە کەسی تریش برینداربوون هاوکاتی شەڕێکی نێوان هێزە ئاسایشییەکانی ئەفغانستان و یاخیبوان، وەک عەتاڵا خوگیانی، دەمڕاستی فەرمانڕەوای هەرێمەکە باسی کردووە.

هێزە ئاسایشییەکانی ئەفغانستان لەو شەڕەدا هێزەکانی پیادە و هێزی ئاسمانیشیان بەکارهێناوە بۆ لێدانی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناوچەی حەسکا مینا دەیان تێرۆریستی داعشیان کوشتووە.

کاربەدەستانی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە پشتڕاستیان کردۆتەوە ژنان و منداڵانیش لە نێو قوربانییەکاندان.

XS
SM
MD
LG