Accessibility links

ڕووداوی تەقەکردن لە ئەمەریکا


ژمارەیەک لە کاربەدەستانی پۆلیس بریندار بوون هاوکاتی لێکۆڵینەوە کردن لە ڕووداوی تەقەکردنێک لە ستانی کۆلۆرادۆ.

ئۆفیسی بەرپرسی پۆلیس لە ناوچەی دۆگڵاس دەڵێت زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممە کاربەدەستانی پۆلیس بە دەنگ ئەو داوایەوە چووبوون کە پشێویەک لە گەڕەکێکی شارۆچکەی لیتلتن هەیە و لەو کاتەدا تەقەکان لە پۆلیس کراون.
لەم ڕووداوەدا پێنج ئەفسەری بەرپرس و دوو کەسی سیڤیل بەرکەوتوون و ئۆفیسی بەرپرسی پۆلیس دەڵێت یەکێک لە ئەفسەرەکانی پۆلیس کوژراوە و دواتریش گومانباری ئەو هێرشە کوژراوەتەوە.

هەر زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممە کاربەدەستانی پۆلیس باری ئاگاهییان گەیاندە ڕەنگی سور لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەو گەڕەکەی تەقەکانی تیادا کرابوو و داواش لە خەڵک کرابوو لەناو ماڵەکانیاندا بمێننەوە و دووریش بن پەنجەرەکانی ماڵەکانیانەوە

XS
SM
MD
LG