Accessibility links

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەم زوانە کۆنگرەی دامەزراندنی دەبەستێت


هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم ساڵح ناوی خۆی وەکو قەوەرایەکی سیاسیی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا تۆمارکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا کۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت.

دکتۆر ڕێبوار کەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ئەوان بە نیازن "لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەشداری بکەن و خۆیان بۆ ئەو پرسە ئامادەکردووە".

هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە "لە بەرەیەکی هاوبەشدا کۆببنەوە و بەیەکەوە هەوڵبدەن بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و هەموو جومگەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا".

جێی ئاماژەیە، د. بەرهەم ساڵح پێشتر جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، بەڵام دەستی لە کار کێشایەوە و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دامەزراند.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00

XS
SM
MD
LG