Accessibility links

دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە ڕۆژئاوای سوریا دەدۆزرێنەوە


دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە سوریادا دۆزراونەتەوە کە دەیان تەرمی خەڵکی سیڤیل و سەربازانی سوریایی تیادان کە بەدەستی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی کوژراون.

ئەم دوو گۆڕە بە کۆمەڵە لەسەر بنچینەی زانیارییەکانی دانیشتوانی نزیک ناوچەی واوی لە ڕۆژئاوای سوریا دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن تەواوی قوربانییەکانی لەو گۆڕانەدا دۆزراونەتەوە بە شێوازی ئیعدام کردن کوژراون. بەڵام دەڵێن هێشتا نازانن لە چ کاتێکدا تیرۆرستان کوشتویانن.

XS
SM
MD
LG