Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە ئەفغانستان 15 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی ئەفغانی دەڵێن هێرشبەرێک لە هەرێمی نانگەرهار لە میانەی مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی بەرپرسێکی پێشوو خۆی تەقاندۆتەوە.

عەتاوڵا خوگیانی وتەبێژی قائمقامی نەنگەرهار بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بەلایەنی کەم 15 کەس کوژراون و 13 کەسی تریش بریندار بوون و زۆربەی قوربانییەکان کەسانی سیڤیلن.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێکی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

خوگیانی دەڵێت هێرشبەرە خۆکوژەکە لە میانەی پرسەی فرمانڕەوای پێشوی ناحیەی حەسکە مینا خۆی تەقاندۆتەوە کە بەمدواییانە بەهۆکاری سروشتی کۆچی دوایی کردبوو.

هێرشە خۆکوژییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی نانگەرهار چەند ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی خستە ئەستۆی خۆی کە کرایە سەر سەنتەرێکی کلتوری شیعەکان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کە کوژرانی 41 کەس وهەروەها پتر لە 80 برینداری لێکەوتەوە.

XS
SM
MD
LG