Accessibility links

محەمەد مورسی بە تاوانی سوکایەتی کردن بە سیستمی دادوەری سزای 3 ساڵی تر زیندانی دەدرێت


دادگایەکی میسری سزای 3 ساڵ زیندانی داوە بەسەر محەمەد مورسی سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەو 19 کەسی دیکە بە تاوانیسوکایەتی کردنیان بە سیستمی دادوەری میسرەوە.

هەروەها سەرجەمیان سزای داراییش دراون.

پارێزەرەکەی محەمەد مورسی گوتویەتی کە داوای پێداچونەوە بە سزاکەی مورسیدا دەکات.

سەرۆکی پێشوی میسر لەو دەمەوەی لە دەسەڵات دەرکراوە خراوەتە بەندیخانەوە و چەندین سزا دراوە و هەتا ئێستا حوکمی زیندانی 45 ساڵ دراوە. هەروەها دوابەدوای لە دەسەڵات لابردنی محەمەد مورسی بە هەزاران لە ئیسلامیەکان لە میسر دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی دادگایکردن بوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG