كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كێشایه‌وه.
د.یوسف محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند"ده‌ستی له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كێشایه‌وه،وتیشی"چه‌ندین جار له‌و كاته‌ی له‌ناو په‌رله‌مان كارمان كردووه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه به‌ڵام گوێمان به‌هه‌ڕه‌شه نه‌داوه و ناشده‌ین كاری خۆمان كردوه و ده‌كه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری نه‌كشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی له‌دوای(١٢)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌كاتی داخستنی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێگریكردن لێی؟د.یوسف وتی"ئه‌وكات ئیراده‌ی هێزێكی سیاسی ده‌یوست ئێمه ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه نه‌كه‌وتینه ژێر ئیراده‌ی ئه‌و هێزه سیاسیه،به‌ڵام ئێستا ئیراده‌ی خۆمانه."
له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ئێستادا،د.یوسف محه‌مه‌د وتی"به‌داخه‌وه ئه‌و كاراكردنه‌وه‌یه ڕاستی نیه،په‌رله‌مان ده‌سته‌مۆیه،هیوادارم كه په‌رله‌مانتارانی هاوڕێم هاوشێوه‌ی پێشوو ئازایانه كاربكه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی" فراكسیۆنی گۆڕان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنێته‌وه و كارده‌كات."
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی(د.یوسف محه‌مه‌د)كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پاش زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك له بڕیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هات به‌كشانه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.