Accessibility links

لێدوانی هاوسەری شاسوار عەبدولواحید بۆ دەنگی ئەمەریکا


لێدوانی هاوسەری شاسوار عەبدولواحید بۆ دەنگی ئەمەریکا
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00

سەبارەت بە دەستگیرکردن و چارەنوسی شاسوار عەبدولواحد هاوسەرەکەی دەڵێت؛ کاتێک بۆ دوا جار شاسوار بە تەلەفون لەگەڵی قسەیکردبوو پێی گتبوو کە هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە ، بەڵام گوتبوشی من دەگەڕیمەوە بۆ کوردستان و گوێ بەو هەڕەشانە نادەم، چونکە من هیچ شتێک لە خۆمدا شک نابەم و دەگەڕێمەوە. ئەوە دوا جار بووە شاسوار بە تەلەفون لەگەڵ هاوسەرەکی بدوێت. هاوسەری شاسوار دەڵیت ئێمە لە بەشی چاوەڕوانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی چاوەڕوانی گەیشتنی شاسوارمان دەکرد بەڵام رێگەی پێنەدرا بێتە هۆڵێ چاوەڕوانی، دواتر زانیمان کە هەر لە نێو فرۆکەکەدا دستگیردەکرێت و دەبرێت و هەتا ئێستاش چارەنوسی شاسوار نازانرێت و ناشزانرێت لە کوێ دەستبەسەرکراوە وبە چ مادەیەکی سزادان گیراوە. زوربەی لایەنەکان لە ئەوروپا لەهەوڵی بەدواداچونن بۆ زانینی چارەنوسی شاسوار عەبدولواحد و فشار بۆ ئازادکردنی دەکەن. بەڵام هەتا ئێستا نازانین کە ئایا تەندروستی شاسوار چۆنە یان ئایا لە ژیاندا ماوە؟ بەڵام هیچ کەس وەڵاممان ناداتەوە.

XS
SM
MD
LG