Accessibility links

کۆریای باکور ڕەخنەی توند لە گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە وڵاتەکەی دەگرێت


کۆریایی باکور ئەمڕۆ یەکشەممە ڕەخنەی توندی لە گەمارۆ نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان گرتووە کە بە هۆی تاقیکردنەوە موشەکیەکانی بەسەریدا سەپێندراوە. پیۆنگ یۆنگ ئەم هەنگاوەبە جەنگ لە دژی وڵاتەکەی پێناسە دەکات.

گرژی و ئاڵۆزیەکان لە دورگەی کۆریای نائارام لە ئاستێکی بەرزدایە ئەمەش هاوکاتی ئەوەی کۆریای باکوری پەراوێز خراوە، بەڵام ڕژێمێکی خاوەنی چەکی ئەتۆمی زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی موشەکەی بالستی کیشوەر بڕی کرد کە دواترینیان ئەوەی مانگی رابردوو بوو.

دواین تاقیکردنەوەی موشەکی بالستی کۆریای باکور بە ناوی Hwasnog – 15 وا بڕوا دەکرێت توانای گەیشتن و لێدانی هەموو شارەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکای هەبێت، ئەو کارەی مەترسی جیهانی بەرەو هەڵکشان برد بەهۆی پێشکەوتنی خێرای کۆریای باکور لە بواری تەکنەلۆژیای چەکدا.

ئەم وەڵامە شەرخوازییەی کۆریای باکور بە ڕۆژێک دوای ئەوە بوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بە کۆی دەنگ بەرنوسێکی گەمارۆی پەسەندکرد ئەوەی لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەش کرابوو. گەمارۆ نوێیەکە نەوتی خاو بۆ رژێمی کۆریای باکوری سنورداردەکات.

هاوکات داوای گەڕانەوەی کرێکارانی کۆریای باکور بۆ وڵاتەکەیان دەکات ،واتا ئەوانەی کە نێردراونەتە دەرەوەی کۆریای باکور بۆ ئەوەی داهات بەدەست بێنن بۆ ئەو رژێمەی پێویستیەکی زۆری بە داهاتی پارە هەیە.

XS
SM
MD
LG