کارەبەدەستان دەڵێن ئاگرکوژێنەرەوەکانی فلپین تەرمی کەسێکیان لە ناو ئەو بازاڕەدا دەرکردووە کە لە ڕۆژی یەکشەممە گڕی گرت. هاوکات دەشڵێن ئومێدیان نەماوە هیچ کام لەو 36 کەسەی لە ناو باڵەخانە 4 نهۆمییەکەی شاری داڤاو گیریان خواردبوو زیندو مابن.
شارەوان سارا دوتێرت کارپیوۆ گوتیشی ئاگرکوژێنەرەوەکان بە کەسوکاری ئە 36 کارمەندەی بازاڕەکانی ناو مۆڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە بڕوا ناکەین هیچ کام لەوان زیندومابن بەهۆی گڕەکەو دوکەڵە زۆرەکەوە.
ناوبراو گوتیشی یەکێک لەو کەسانەی کە گیریخواردووە بە پێی ناوەکەی خەڵکی چینە یان کۆریای باشورە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاگرکوژێنەرەوەکان نەیان توانیوە بە تەواوەتی بچنە ناو مۆڵەکەوە.
شاروانی شارەکە کە کچی سەرۆکی وڵاتەکەیە دەڵێت لێکۆڵەرەوان لە هۆکاری ئەو گڕ بەربوونە دەکۆڵنەوە.
سەرۆکی وڵاتەکە، شارەوانی شارەکە و کاربەدەستانی کڵێسای کۆتۆلیکی ڕۆمانی لە شوێنی ڕووداوەکە چاویان بە کەسوکاری ئەو کەسانە کەوت کە لە ناوەوە گیریان خواردووە و دڵنەواییان دەدانەوە.