د.هیوا مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕانیه له‌لێدونێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی قه‌زای ڕانیه(٤)كه‌س كوژراون،هه‌روه‌ها(٧٥-٨٠)برینداركراون،كه(١٥)یان به‌فیشه‌ك برینداركراون."
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین وتیشی"به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه پێنج بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون."
به‌پێی وته‌ی ڕۆژنامه‌نوس سامان عومه‌ر له‌ڕانیه‌وه،ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه،بریندار كراون له لقی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌ی یه‌كێتیه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه"