Accessibility links

پاپا فرانسس داواوی ئازادی بۆ ئەو شەش ڕەبەنە دەکات کە لە نایجیریا ڕفێندراون


Pope Asia
Pope Asia

پاپا فرانسس داوای ئازادی ئەو شەش ڕەبەنە دەکات کە مانگێک لەمەوبەر لە شوێنی ئاینیان لە نایجیریا ڕفێدرابوون.

پاپا فرانسس ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی وتارێکیدا لە مەیدانی سانپیتەرس ئەم داوایەی کرد. ئەو لە خودا پاڕایەوە کە ئەو شەش ژنە ڕەبەنەو هەمو ئەوانەی کە لە ئازاردان بۆ جەژنی کرسمس بگەڕێنەوە ناو ماڵی خۆیان.

پاپا گوتی ئەویش لەگەڵ گەورە قەشەی نایجیریا داوای ئازاد کردنی ئەو ژنانە دەکات کە مانگێک لەمەوبەر لە ئیگۆریاخی نایجیریا ڕفرێندراون.

XS
SM
MD
LG