Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانێتی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە یەمەن، 10 ژن دەکوژرێن


گەواهدەران و کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن بەهۆی هێرشێکی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودەیە لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی یەمەن 10 ژن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کوژراون.

ئەوان دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی یەکشەممە ئەو ژنانەی کردە ئامانج کە دەڕۆشتن بۆ گوندێک لە پارێزگای ماریب. وەک دەگوترێت بوکەکەش لە نێو ئەو ژنانەدا بووە، بەڵام هەتا ئێستا ڕوون نییە کە زیانی پێ کەتووە یان نا.

بە پێی نەریتی کۆنی یەمەن، هاوڕێکانی بوکێ و خزمە نزیکەکانی بوکێ دەبەن بۆ شوێنی مەڕاسیمەکە و زاوا لەوێ چاوەڕوانی دەکات.

کاربەدەستانی نەخۆشخانە و گەواهدەرەکانیش بە مەرجێک زانیاریان بە ڕاگەیاندنەکان داوە کە ناویان ئاشکرا نەکرێت.

ئەم هاوپەیمانێتییەی وڵاتای عەرەب بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە کە ئەمەریکا پشتیوانی لێ دەکات لە ساڵی 2015 وە شەڕی دژ بە سەرهەڵداوە شیعەکان دەکات کە ئێران پشتیوانیان لێ دەکات. لە چەندین ڕووداودا هێرشە ئاسمانییەکان خەڵکی سیڤیلیان کردۆتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG