Accessibility links

کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ و "دیواری ڕۆژئاوا" لە ئورشەلیم


دیمەنێک لە "دیواری ڕۆژئاوا" و بەشێک لە مزگەوتی شاری ئورشەلیم، شوێنەکانی پیرۆزی جوولەکە و موسوڵمان ، ٦ی دێسامبری ٢٠١٧ی زاینی

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ گوتی: "ئێمە ناتوانین هیچ دۆخێک پێش بینی بکەین کە "دیواری رۆژئاوا" نابێتە بەشێک لە ئیسڕائیل.

کاربەدەستانی باڵای بەڕیوەبەرایەتی تڕامپ هەینی ڕوانگەی خۆیان هێنایە گۆڕ کە دیواری ڕۆژئاوای ئورشەلیم سەرئەنجام وەک بەشێک لە ئیسرایل ڕادەگەیەندرێت.

ئەو کاربەدەستانە پێش سەردانی چاوەڕوانکراوی جێگری سەرۆک مایک پێنس بۆ هەریمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدوان. ئەگەرچی ئەوان گوتیان سەرئەنجامی سنوورەکانی شاری ئورشەلیم دەبێت لە ڕێگای وتووێژەکانی ئیسرائیل – فەلەستین چارەسەر بکرێت بەلام هیچ ئەگەرێکیان وەلا نەنا کە ئیسرایل کۆنتڕۆلی بە سەر ئەو شوێنەدا نەبێت. هەڵبەت ئەوە مەسەلەیەکی زۆر هەستیارە چونکە ئەو دیوارە دەگەڕێتەوە زۆر پێش سنوورەکانی ١٩٦٧ی زاینی.

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ گوتی: "ئێمە ناتوانین هیچ دۆخێک پێش بیی بکەین کە "دیواری رۆژئاوا" نابێتە بەشێک لە ئیسڕائیل. بەڵام وەک سەرۆک گوتی، سنووری دیاری کراو بۆ سەروەری ئیسڕایک بەشێک لە ڕێکەوتنی کۆتایی بۆ دیاری کردنی دۆخی شارەکەیە."

هەروەها کاربەدەستێکی تر دوای ماوەیەک هەر ڕۆژی هەینی لە ئی-مەیڵ دا نووسی، "ئێمە ناتوانین ئەوەی بخەینە پێش چاو کە ئیسرایل ڕێکەوتنێک مۆر بکات کە دیواری ڕۆژئاوای لە گەڵ نەبێت."

بەلام ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی فەلەستینی مەحمود عەباس گوتی:

"ئێمە هیچ گۆڕانێک بە سەر سنورەکانی ئورشەلیمی خۆرهەڵات دا پەسند ناکەین، کە لە ساڵی ١٩٦٧ی زاینی دا داگیرکرا. ئەو لێدوانە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی ئێستای ئەمەریکا لە دەرەوەی ڕەوتی ئاشتییە. درێژەدان بە ئەو جۆرە ڕێبازەی ئەمەریکا، داخۆا بە فەرمی ناسینی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسڕائیل، یان گوازاتنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، یان ئەو جۆرە لێدوانانە بێت، کە لە ڕێگای ئەمانەوە ئەمەریکا یەک لایەنە سەر سەرئەنجامی سەر وتووێژەکان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆخی ئورشەلیم بڕیار دەدات ئەوە پێشێل کردنی یاسای نێونەتەوەیی و بەهێزکردنی داگیرکاری ئیسرایلە. بۆ ئێمە ئەوە پەسند ناکرێت. ئێمە بە تەواوی وەلای دەنێین. و ئێمە بە تەواوی مەحکومی دەکەین."

XS
SM
MD
LG