Accessibility links

تەرمی عەلی عەبدوڵا ساڵح لە سەنعای پایتەختی یەمەن بە خاک دەسپێردرێت


سەرچاوەکانی پارتی کۆنگرەی گشتی گەل ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند حوسیەکانی یەمەن تەرمی سەرۆکی پێشووی یەمەن عەلی عەبدوڵا ساڵحیان لە سەنعا بە خاک سپارد لە کاتێکدا ڕێگەیان بە ژمارەیەکی کەم لە کەسوکاری دا بەشداری بکەن.

ساڵحی تەمەن 75 ساڵان لە ڕۆژی دووشەممە لەلایەن حوسیەکانی سەر بە ئێرانەوە کوژرا پاش ئەوەی پشتیوانەکانی بۆ ماوەی چوارساڵە شەڕی دژ بە حوسیەکان دەکەن.

سەرچاوەیەک لە پارتەکەی کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاندووە حوسیەکان ڕێگەیان تەنها بە 10 کەس لە کەسوکاری ساڵح داوە بەشداری بکەن لە بەخاکسپاردنەکەی کە لە کاتی شەودا لە سەنعا ئەنجام درا، بەڵام وردەکاری لەسەر شوێنی بەخاکسپاردنەکەی نەدا.

سکرتێری گشتی پارتی GPC عارف ئەلزوکا کە ئەویش لەگەڵ ساڵح کوژرا، لە ڕۆژی شەممە لە شوێنی لە دایکبوونی خۆی لە ناوچەی ئەلسەیدی پارێزگای شابوای باشوری یەمەن بەخاکسپێردرا لە کاتێکدا کە حوسیەکان تەرمەکەیان دایەوە دەست سەرۆک خێڵەکان.

XS
SM
MD
LG