Accessibility links

نوێنەری حکومەتی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ژنێڤ


ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی حکومەتی سوریا گەڕایەوە ژنێڤ بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لەگەڵ ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان سیڤان دیمەستۆرا پاش ئەوەی زیاتر لە یەک هەفتەیە ئامادە نەبوون، بەڵام دیپلۆماتانی ڕۆژئاوایی گومانیان لە خواستەکانیان بۆ ڕێککوتن هەیە.

باڵیۆزی سوریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و وتووێژکاری باڵا بۆ وتووێژەکان بە مەبەستی کۆتاییهاتن بە شەڕی حەوت ساڵەی سوریا، بەشار جەعفەری گەیشتە ژنیڤ ئەو ئامادە نەبوو بۆ پەیامنێران بدوێت.

دی مەستۆرا لە 28 ی مانگی 11 دەستیکرد بە هەشتەمین خولی وتوویژەکانی ئاشتی. بەشار ئەل جەعفەری ڕۆژیک درەنگ گەیشت و پاش دوو ڕۆژ ژنێڤی بەجێهێشت و گوتی ئۆپۆزسیۆن ڕێگاکەیان سەخت کردوە بەوەی کە سورین لەسەر ئەوەی سەرۆک بەشار ئەلئەسەد هیچ ڕۆڵێکی نەبێت لە گواستنەوەی سیاسی سوریادا. دیمەستۆرا ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی گوت لەم هەفتەیەدا چاودێری ئەوە دەکات بزانێت کام لایان هەوڵ دەدەن پرۆسەکە تێک بدەن و زیانی پێ بگەیەنن.

دیپلۆماتێکی باڵات ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند " ئۆپزسیۆن زۆر گەشبینن و هەوڵ دەدەن ڕێککوتن بکەن، ئەوان لە ڕەوشێکی سەخت دان لە کاتێکدا لە ناوخۆوە ڕەخنەیان لێ دەگیرێت و فشار دەخرێتە سەریان بەهۆی ئەوەی کە ڕژێم ڕۆژهەڵاتی غۆتە و شوێنەکانی تر بۆردومان دەکات."

ئەو دیپلۆماتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوت سەرنەکەوتنی حکومەت بۆ گەڕانەوە بۆ وتووێژەکانی کە بڕیاربوو پێنجی مانگی 12 ئەنجام بدرێت، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتین پێشنیازی ئەوە دەکات کە کۆنگرەی سوری لە شاری سوچی ڕوسیا لە سەرەتای ساڵی 2018 ئەنجام بدرێت، دیپلۆماتەکانیش پلانەکەی بۆ هەوڵی دانانی هێڵێک بۆ شەڕ و دروست کردنی ڕۆڵی مۆسکۆ وەکو لایەنێکی بەهێ دەبینن.

XS
SM
MD
LG