Accessibility links

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی لوبنان گازی فرمێسكڕێژ دژ به‌خۆپیشانده‌ران له‌نزیک باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌كاردەهێنن


هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی لوبنان گازی فرمێسكڕێژیان دژ به‌خۆپیشانده‌رانی لوبنانی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یروت به‌كارهێنا،له‌كاتێكدا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا كۆببونه‌وه‌.

هه‌ندێك له‌خۆپیشانده‌ران به‌ردیان به‌ ئاڕاسته‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی لوبنان هه‌ڵدا،له‌كاتێدا ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ وه‌ستابوون كه‌به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌چوو له‌ناوچه‌ی(عوكر)له‌باكوری به‌یروت.

سه‌رچاوه‌\ڕۆیته‌رز

XS
SM
MD
LG