Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئۆرشەلیم


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دانی بەوەدا ناوە کە شاری مشتومڕ لەسەری ئۆرشەلیم پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیلە.

ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ بە بڕیارێکی مێژووی ناودێر دەکرێت و وەرچەرخانێکی بنەڕەتیشە لە سیاسەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا و هەروەهاش دەشێت ببێتە هاندەرێک بۆ توندوتیژی زیاتر لەو ناوچە پڕ کێشەیەی جیهاندا.

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی فەرمانیشی داوە بە وەزارەتی دەرەوە تا دەسـتبەجێ کاربکات بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم.

ئامێد سوله‌یمان
ئامێد سوله‌یمان

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی کۆشکی سۆیدا کەجێگری سەرۆکیش ئامادەبوو، جەختی کردەوە لەوەیئۆرشەلیم هەر تەنها ئەو شارە نییە کە شوێنی سێ ئاین بێت بەڵکو بوشەتە نێوەندێک بۆ یەکێک لە هەرە سەرکەوتووترین دیموکراسیـیەکانی جیهان.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت "لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوودا، گەلی جوو دەوڵەتێـکیان بونیاتناوە تیایدا جوو و موسڵمان و کرستیان و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە ئازادبوون لە شێوازی ژیانیان و بەجێگەیاندنی ئەرکە ئاینیەکانیان.

میوانەکانی بەرنامە:

ئامێد سولەیمان، نوسەر و لێکۆڵەر لە بواری ئیسلامی سیاسی.

زانا ڕۆستایی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی.

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا داواشی کرد کە دەبێت ئۆرشەلیم هەر وا بمێنێتەوە کە جوو و موسڵمان و کرستیان بە ئازادانە ئاینەکانی خۆیان تیایدا پەیڕەو بکەن.

زانا ڕۆستایی
زانا ڕۆستایی

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسیشی لەوە کردوە ئەم بڕیاردانەی پاش تاووتوێکردنێکی درێژخایەن بوون و دەشڵێت "بە هیچ شێوەیەک ئامانج لەم بڕیارە دوورکەوتنەوەی ئەمەریکا نیـیە لەو پەیمانانەی داونی بۆ هەوڵدان لە پـێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیـیەکاندا"، هەروەک ئاماژەی پێدائەگەربێت و ئیسرائیل و فەلەستینیـیەکان چارەسەری دوو دەوڵەتییان پەسەندبوو ئەوا دۆسێی تەنها خۆیان (ئیسرائیلی فەلەستینیەکان) سنووری نێوانیان دیاردەکەن.

بەم هەنگاوە وڵاتە یەکگرتووەکانی بووە یەکەم وڵاتی جیهان شاری ئۆرشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت.

فەلەستینیەکان داوای مانگرتنێکی گشتییان کردووە لە دەمێکدا سەرکردە عەرەبەکان و هەندێک لە ڕێبەرانی ئەوروپا دژی ئەم هەنگاوەن و سەرزەنشتیشیان کردووە.

ئایا کاردانەوەکانی هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامیش لەسەر چ بنچینەیەکن؟

ئایا بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ناساندنی شاری ئۆرشەلیم بە پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل توندوتیژی بە دوای خۆیدا دێنێت؟
ئایا ئەوانەی ئێستا دژی ئەو بڕیارەی بەڕێوبەرایەتی ئەمریکان، چییان بۆ فەلەستینیەکان کردووە؟
ئایا ڕێبەرانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بە پەیوەندییەکانی خۆیاندا دەچنەوە لەگەڵ ئەمریکادا؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) یە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:51 0:00

XS
SM
MD
LG