سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەو هەرگیز داوای لە جەیمس کۆمی بەرپرسی پێشوی FBI نەکردبوو کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر پەیوەندی نێوان مایکڵ فلین و ڕوسیا ڕابگرێت.
سەرۆک ترامپ گوتی کۆمی کە لە مانگی پێنجی ڕابوردوو لەسەر کارەکەی دەرکرا کاتێک کە ڕێبەرایەتی لێکۆڵینەوەکەی FBIی دەکرد لەسەرئەوی ئایە ڕوسا دەستی خستۆتە نێو هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکا بۆ سەرخستنی ترامپ، درۆی کردووە کاتێک لە مانگی 6 لەبەردەم کۆنگرێس گوتی ترامپ پێی گوتووە " هیوادارم ڕێگەی خۆت خۆش بکەیت و واز لەمە بهێنێت. واس لە فلەین بهێنە. ئەو پیاوێکی چاکە، هیوادارم دەستبەرداری ئەمە بیت."
سەرۆک ترامپ لەسەر لاپەڕەی تایبەتی تویتەری ئەم لێدوانەی بڵاو کردۆتەوە دوو ڕۆژ پاش ئەوەی کە فلین لە واشنتۆن دانی بەوەدا ناوە کە ساڵێک لەمەوبەر چەند هەفتەیەک بەر لە دەستبەکار بوونی ترامپ ئەو لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا سەرگێ کیسلیاکدا کۆبۆتەوە.
لە ژمارەیەک تویتدا ترامپ هێرشی کردۆتە سەر میدیای گشتی کە بە " هەواڵی ساختە" ناودێری کردووە.
ترامپ پاش 24 ڕۆژ فلنی لەو پۆستە سەرەکییەی کۆشکی سپی دەرکرد، پاش ئەوەی دەنگە تۆمارکراوەکانی نیشانی دا کە درۆی لەگەڵ جێگری سەرۆک مایک پێنس کردبوو لەسەر ناوەڕۆکی وتووێژەکەی لەگەڵ کسلیاک.