میدیای فەرمی کۆریای باکور دەڵێت کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵات سەردانەی ئەو کارخانەیەی کردووە کە تایەی بۆ ئەو ئوتومبیلە زەبەلاحە دروستکردووە کە بۆ گواستنەوەی موشەکی بالستی کیشوەڕبڕ بەکاردێت و لەم هەفتەیەدا تاقیکرایە. لە میانەی سەردانەکەیدا کیم جون ئون سوپاسی کرێکار و کارمەندانی ئەو کارخانەیەی کرد کە ئەو تایە قەبارە گەورەیەیان بەبێ پشتبەستن بە ئامێری دەرەکی دروستکردووە.
هاوکات سەرۆکی کۆریای باکور داوای زیادکردنی بەرهەمهێنانی بۆ پڕکردنەوەی پپێداویستی ڕوو لە زیادبووی ڕۆژانەی بۆ ئابوری وڵات کرد. هەروەها داواشی کرد برەو بدرێت بە تواناکانی بەرگری وڵات.