Accessibility links

سەرۆکی ئێران بەندەرێکی نوێ لەسەر دەریای عەرەبی دەکاتەوە


حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران ڕۆژی یەکشەمە دەرچەیەکی نوێی لەسەر دەریای عەرەبی لە بەندەری ستراتیژی چابەهار لەسەر کەنداوی عەمان کردەوە. ئەم دەرچەیە توانایی هەناردەکردنی ئێران سێ هێند زیاتر دەکات. هاوکات ئاستەنگیش بۆ ئەو بەندەرە دروست دەکات کە وڵاتی پاکستانی دراوسێی لە ئێستادا خەرکی دروستکردنیەتی.

ئەم پرۆژەیە بە باهای 340 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای خاتەم ئەلئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێرانیەوە دروستکرا کە گەورەترین کۆمپانیای کۆنتراکتی بیناسازی پرۆژەکانی ئێرانیە.

لەم پرۆژەیەدا چەند کۆمپانیایەکی کۆنتراکت بەشداریان کرد ، لەوانە کۆمپانیایەکی هیندی کە خاوەنەکەی حکومەتی هیندستانە. فراوانکردنی ئەو بەندەرە پێنج سەکۆی نوێی بارکردن لە خۆ دەگرێت و کەشتی بارهەڵگر بە باری 100 هەزار تۆن دەتوانێت لەنگەری تێدا بگرێت.

هاوکات چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم فراوانکردنە ، بەندەری جابەهار کە نزیکترین بەندەری دەریایی ئێرانیە بۆ سەر ئۆقیانوسی هیندی بخاتە ململانێ لەگەڵ بەندەری گەواهدەر پاکستانی. پاکستان بە سەرمایەی گوزاری چینی بنیاتی ناوە.

XS
SM
MD
LG