Accessibility links

پاپا فرانسس لەگەڵ سەرکردەی لەشکری میانمار کۆدەبێتەوە


سەرکردەی لەشکری میانمار دەڵێت بە پاپا فرانسسی گوتووە " هیچ جیاوازیی ئاینی " لە وڵاتەکەیدا نییە، کە توندوتیژییەکانی دژ بە موسوڵمانە ڕۆهینگاکان لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە بە پاکتاوی نژادی لەقەڵەم دەدرێت.

ژەنەڕاڵی پایە بڵندی لەشکری مین ئاون هالینگ لە پۆستێکی فەیسبووکی ئۆفیسەکەیدا نوسیویەتی " لەشکرەکەمان هەوڵی بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموان وەکو یەک دەدات."

پاپا فرانسس ڕۆژی دووشەممە لە میانەی دەستپێکی گەشتەکەیدا بۆ ئەو وڵاتەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەگەڵ سەرکردەی لەشکری وڵاتەکەدا کۆبۆوە بۆ وتووێژکردن لەسەر توندوتیژییەکانی هەرێمی ڕاخاین کە بووە بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 620 هەزار موسوڵمانی ڕۆهینگا ئاوارەی بەنگلادێشی دراوسێ بن.

پاش کۆبونەوە 15 خولەکییەکە، گوتەبێژی ڤاتیکان گرێک بەرک ڕایگەیاند ئەوان باسیان لە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە کردووە لەم کاتەدا.

پاپا لە ڕۆژی دووشەممە گەیشتە میانمار و لەلایەن سەرکردەی لەشکری پێشوازی لێکرا، ئەو لە ڕۆژی پێنجشەممە دەچێتە بەنگلادێش.

هەزران کرستیانی کاتۆلیکی میانمار گەیشتنە یانگۆن بۆ پێشوازی کردن لە پاپا و نزیکەی 150 هەزار کەس خۆیان ناونوسی کردووە کە بەشداری لە مەڕاسیمی نوێژو نزاکاردنی پاپا بکەن لە ڕژی چوارشەممە.

XS
SM
MD
LG