Accessibility links

لەگەڵ بەرزکردنەوەی باری ئاگاهی فڕۆکەخانەی دوڕگەی بالی دادەخرێت


دەسەڵاتداران لە دوڕگەی بالی لە ئیندۆنیسیا باری ئاگاهی گڕکانیان بەرزکردۆتەوە بۆ بەرزترین ئاست لە کاتێکدا گڕکانی شاخی ئاگونگ چڕە دوکەڵ و خۆڵەمێشێکی زۆر چڕ دەردەهاوێت.

کاربەدەستان ناوچەکانی بە زۆنی مەترسیدار ناودێریان کردووە ئەمڕۆ دووشەممە بە ڕووبەری 10 کیلۆمەتر فراوانتریان کردووە، ئەمەش یانی پێویستە نزیکەی سەد هەزار کەس کە لەو ناوچانە دەژین دەبێت چۆڵی بکەن.

سوتوپۆ پورۆ نوگرۆهۆ، دەمڕاستی دەزگای کارەساتە نیشتمانییەکان ئاگاهی داوە بە دانیشتوان کە دەشێت بەردی ئاگرین و ئاوری گڕکانەکە بگەنە ئەو ناوچانە.

کاربەدەستان دەڵێن دەنگی تەقینەوەکانی ناو گڕکانەکە لە دووری چەند میلێکەوە دەبیسترێن و هەروەها گڕی گڕکانەکەش بە ئاسانی دەبینرێت.

بەهۆی خۆڵەمێشی گڕکانەکەوە دەسەڵاتداران ناچار بوون ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەخانەی دوڕگەی بالی دابخەن و بەمەش 445گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە و 59 هەزار کەس نەیانتوانیوە گەشتەکانیان بکەن بەبێ ئەوەی پێشتر ئاگادار بکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG