Accessibility links

تورکیا داوا لە ئەمەریکا دەکات دۆسێی دژی بازرگانێکی زێڕ و جێگری بەڕێوەبەری بانکی هاڵک هەڵبگرێت


ڕۆژی دووشەممە تورکیا داوای لە واشنتۆن کرد دۆسێی دژی بازرگانێکی زێر و گەورە بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی تورکیا هەڵبگرێت کە بە سەرپێچیکردن لە سزای ئابوری ئەمەریکا دژ بە ئێران تاوانبارکراون. تورکیا دەڵێت ئەم تاوانبارکردنە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.

کاردار ڕەزا زەڕاب لە مانگی 3 ی ساڵی 2016 لە لایەن ئەمەریکاوە دەستگیر کرا هاوکات هاکان ئەتیلا، جێگری سەرۆکی بانکی هەڵکی تورکیاش لە مانگی 3 زیندانی کرا.

بڕیار بوو لەم هەفتەیە دادگایی بکرێن بەڵام دانیشتنی دەستەی سوێندخۆران دوواخرا بۆ دووشەممە. ئێستا چاوەڕون دەکرێت لە 4 ی مانگی 12 دادگایکردنەکە دەستپێبکات.

جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا بەکر بۆزداغ ڕایگەیاند ئەو دۆسێیە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە پێویستە ڕابگیرێت.

بۆزداغ بە کەناڵی24 ی ڕاگەیاند " هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نییە و ناشبێت بەڵگەی نایاسایی بەکاربهێندرێت."

ئەم دۆسێیە بوو بەهۆی توڕە کردنی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە چەند جارێک لە کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمەریکادا بەڕێوەبەرایەتی پێشووی سەرۆک ئۆباما و بەرێوەبەرایەتی ئێستای سەرۆک ترامپدا باسی کردووە.

ئەنکەرە دەڵێت ئەم دۆسێیە لەلایەن بزوتنەوەی فەتحوڵا گولەنەوە پیلانی بۆ دارێژراوە.

XS
SM
MD
LG