Accessibility links

سەرۆک ترامپ هێرش دەکاتە سەر بەربژاری دیموکراتەکان لە ئەلەباما بۆ سینات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕۆژی یەکشەممە بە تەواوەتی سەرنجی خستە سەر هەڵبژاردنەکانی سینات لە ئەلەباما، هێرشی کردە سەر دۆوگ جۆنسی دیموکرات و گوتی وەکو یاسادانەرێک دەبێتە بوکەڵەی دەستی ڕێبەرانی حزبەکەی ئەگەر لە مانگی داهاتوو هەڵبژێردێت.

لەو پۆستەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریدا، سەرۆک ترامپ باسی بەربژاری کۆمارییەکان ڕۆی مۆری نەکرد کە بە هەراسان کردنی سێکسی دوو کچی نەوجەوان لە 40 ساڵ لەمەوبەر تاوانبار کراوە ئەو کاتەی کە دادپرسی خۆجێیی بوو لە سەرەتاکانی 30 ساڵی تەمەنیدا.

بەڵام ترامپ گوتی جۆنس، دادپرسی پێشووی فیدراڵی، دەبێتە پاشکۆی دوو ڕێبەری باڵای دیموکراتەکان لە کۆنگرێس، سیناتۆر چەک شومەر و ئەندامی کۆنگرێس نانسی پیلۆسی.

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند " ئەوی کە نامانەوێت لە ئەلەباماو سیناتی ئەمەریکا بێت بوکەڵەکەی شومەر و پیلۆسییە کە لاوازە لە ئاستی تاوان، لاوازە لە ئاستی سنوور، خراپە بۆ لەشکرمان و بۆ خراپە بۆ دووهەم بەندی دەستورمان و دەیەوێت باج زیاد بکرێ. جۆنس دەبێتە کارەسات."

هەڵبژاردنەکانی 12 ی مانگی 12 بۆ سێ ساڵی داهاتووی کورسییەکەی جێف سێشنسە، کە لە سەرەتای 2017 دەستی لەکارکێشایەوە بۆ بەشداری کردن لە کابینەتەکەی ترامپ وەکو وەزیری داد. دیموکراتەکان لە ماوەی 20 ساڵی ڕابوردۆوە نەیانتوانیوە لە ئەلەباما کورسی سینات بەدەست بهێنن، بەڵام ڕاوەرگرتنە گشتییەکان نیشان دەدات ئەم جارە جیاوازییەکی زۆر کەم هەیە لە نێوان هەردوو کاندید.

XS
SM
MD
LG