Accessibility links

هاوپەیمانێتی لەشکری دژ بە تیرۆرسم بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە دەستبەکار دەبێت


هاوپەیمانێتی لەشکری بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە، کە لەلایەن بەرپرسێکی پێشووی لەشکری پاکستانەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ڕۆژی یەکشەممە بە فەرمی لە ڕیاد دەستیپێکرد لە کاتێکدا وەزیرانی بەرگری وڵاتانی بەشدار بوو کۆبونەوە بۆ مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی.

شازادە محەمەد بن سەلامان، کە وەزیری بەرگری عەرەبستانی سعودیەشە، کۆبونەوەکەی هاوپەیمانی لەشکری ئیسلامی دژە تیرۆرسمی دەستپێکردن کە بە IMCTC ناسراوە.

بەیاننامە فەرمییەکەی ئەو هاوبەندییە باس لەوەدەکات کە 41 وڵاتی زۆرینە موسوڵمانی سونە ئاینزا بەشدارن و هەر یەک لەوان هەوڵی خۆی دەدات لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم و توندوتیژی توندڕەوی.

ئەم کۆبونەوەیەی کەلە ڕیادی پایتەختی سعودیە ئەنجام درا یەکەم کۆبونەوەی فەرمی IMCTC یە کە بەمەبەستی پەتەوکردنی هاوپەیمانێتی و وڵاتانی ئەندام تیایتا ئەنجام دراوە.

دامەزراندن و سەرنجی ئەم هاوبەندییە بوو بە خاڵی مشتومڕ لە پاکستان پاش ئەوەی بەرپرسی پێشووی لەشکری پاکستان ڕاهیل شەریف بۆ سەرکردایەتی کردنی هاوپەیمانێتییەکە دەستنیشان کرا.

لە میانەی قسەکانیدا لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە شەڕیف باسی لەوە کرد کە چۆن IMCTC وەکو پلاتفرۆمێک بۆ هاوکاری کردنی وڵاتانی ئەندام لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم بە ڕێگای دابەشکردنی توانای و زانیاری کار دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە پشتیوانانی گومان دەخەنە سەر ئەم هاوبەندییەی وڵاتانی موسوڵمان بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە. هەندێک کەس لە پاکستان بەردەوام پرسیار لەسەر ئامانجی ڕێکخراوەکەکە دەکەن و گومانیان هەیە ئەمە ڕێککەوتنێک بێت لەسەر بنەمای ئاینزایی دژ بە نەیارە شیعەکانیان لە ئێران، سوریا و عێراق.

کاربەدەستانی سعودیە لە ساڵی 2015 دامەزراندنی ئەم هاوپەیمانێتیەیان ڕاگەیاند کە گوتیان مەبەستی سەرەکی شەڕی دژ بە تیرۆرسم بە تایبەتی هەڕەشەکانی داعش دەبێت.

هەر لە سەرەتاوە تاران دژی ئەم هەنگاوە بوو و هەوڵی دژی دەدا و پێی وایە ئەمە هەوڵێکە بۆ زیاد کردنی کاریگەری عەرەبستانی سعودیە لە ناوچەکە.

ڕەخنەگران هۆشداری دەدەن بە پاکستان کە ڕەنگە بەشداریکردنی لەم هاوپەیمانێتیەدا ببێتە مایەی توڕە کردنی کۆمەڵگای شیعە ئاینزاکان لە ناو وڵاتەکەی و پەیوەندییە دوولایەنەکانی لەگەڵ ئێران تێک بدات کە سنورێکی نزیکەی 1000 کیلۆمەتری لە نێوانیاندا هەیە.



XS
SM
MD
LG